پۆلیسی توركی 12 گومانلێكراوی سه‌رهه‌ڵداوانی كورد ده‌ستگیر ده‌كات

ده‌سه‌ڵاتداران له توركیا 12 گومانلێكراوی سه‌رهه‌ڵداوی كوردییان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ گوایا پیلانی ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک باڵه‌خانه‌ی پیشه‌سازیی شاری كۆجه‌یلی یان ده‌ستگیركردووه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ناتۆڵیای توركی ده‌ڵێت 12 كه‌س له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی سه‌ر ئه‌سته‌نبول و كۆجه‌یلی ده‌ستگیركراون.

پۆلیس ده‌ڵێت گیراوه‌كان نزیكه‌ی 12 كیلۆگرام له كه‌ره‌سته و ئامڕازی ته‌قینه‌وه و به‌ڵگه‌نامه‌ی نایاسایی‌یان پێ گیراوه‌.

ئه‌م ده‌ستگیركردنانه‌ش له چه‌ند ڕۆژێك پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز دێت كه‌ به‌ زۆری تیایدا سه‌رهه‌ڵداوه‌ كورده‌كان داخوازییه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌وه‌ ڕوو.

پارتی كرێكارانی كوردستانیش له ساڵی 1984 ه‌وه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئۆتۆنۆمی خه‌بات ده‌كه‌ن. زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له میانه‌ی ڕووداوه توندوتیژییه‌كاندا كوژراون.