ئه‌نجومه‌نی سـێـناتۆرانی ئه‌مریكا گه‌ڵاڵه نامه‌یه‌كی ته‌نگه‌تاوی بۆ خه‌رجیـیه
له‌شـكریـیه‌كانی عێراق و ئه‌فغانسـتانیان په‌سه‌ند كردووه و هاوكات گه‌ڵاڵه نامه‌كه‌ش دوا مۆڵه‌تێـك بۆ ده‌سـتكردن به كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق دیاری ده‌كات.
له ده‌نگدانه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی سـێناتۆراندا 51 كه‌س ده‌نگی پـشـتگیری بۆ گه‌ڵاڵه نامه‌كه دا هاوكات 47 ده‌نگیش له دژی بوو، هه‌روه‌ها ئه‌ندامێـكی حزبی كۆماری و ئه‌ندامێـكی دیموكرات ده‌نگیان نه‌دا، هاوكات دوو ئه‌ندامی كۆماری ده‌نگی خۆیان له پـێناو په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه نامه‌كه‌دا خسـته پاڵ ده‌نگی دیموكراته‌كان.
ئه‌م گه‌ڵاڵه نامه په‌سه‌ند كراوه بڕی 122 ملیار دۆلار بۆ خه‌رجی كرده له‌شـكریـیه‌كان له عێراق و ئه‌فغانسـتان دابین ده‌كات. هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵه نامه‌كه بڕگه‌یه‌ك كه مه‌رج نیـیه جێبه‌جێ بكرێت له‌خۆ ده‌گرێت و داوا له سه‌رۆك بوش ده‌كات له 31 ی مانگی سێی سـاڵی داهاتووه‌وه ده‌ست به كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له عێراق بكات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له ده‌مێـكی زووی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا سه‌رۆك بوش بانگه‌شه‌كه‌ی خۆی بۆ گرێ نه‌دانی هیچ مه‌رجێـك به گه‌ڵاڵه نامه‌ی بوجه‌ی ته‌نگه‌تاوی جه‌نگ ڕاگه‌یاند، وه به‌ڵـێنی خۆشی دووپات كرده‌وه كه ڤیتۆ له دژی هه‌موو گه‌ڵاڵه نامه‌یه‌ك به‌كاربهێنێت ئه‌وه‌ی خشـته‌یه‌كی كاتی بۆ كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق دیاری بكات.