له دوایـین ویسـتگه‌ی گه‌شـته‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خانم نانسی پـیڵوسی سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وتووێـژ له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی شـانشینی سعودیــیهدا ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان خانم پـیڵوسی و شـا عه‌بدوڵـڵای سـعودیـیه مه‌سه‌له‌ی بارودۆخی عێراق و هه‌روه‌ها پـرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتین ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی وتووێـژهكهیان بوو.
پاشـان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شورای شـانشین كۆبووه‌وه.
به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی بۆ شانشینی سعودیـیه خانم نانسی پـیڵوسی ڕۆژی چوارشه‌ممه له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د كۆبووه‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ڕه‌خنه‌ی له‌لایه‌ن كۆشـكی سـپـیـیه‌وه لێـگیرا.
له‌و باره‌یه‌وه دیك چه‌ینی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له گوته‌كه‌یدا بۆ ڕادیۆی هه‌واڵه‌كانی ABC گوتی سه‌ردانه‌كه‌ی نانسی پـیڵوسی بۆ سوریا هه‌وڵه‌كان به ڕابه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ گۆشه‌گیركردنی سه‌رۆكی سوری بنكۆڵ ده‌كات، وه سه‌ردانه‌كه‌ی - وه‌ك دیك چه‌ینی د‌ڵێت - خه‌ڵاتكردنی به‌دڕه‌فتاری ده‌گه‌یه‌نێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له‌و كاته‌ی سه‌رۆك بوش سوریا به ڕێـگهدانی به په‌ڕینه‌وه‌ی چه‌كدارانی ده‌ره‌كی له خاكه‌كه‌یه‌وه بۆ ناو عێراق تاوانبار ده‌كات خانم پـیڵوسی ده‌ڵێت وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ سوریادا كارێـكی پـڕ بایه‌خه.