که‌سانی شه‌رمن زیاترێک مه‌ترسی تووشبوونی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌

ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ شه‌رمنن‌ زیاتر تووشی نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته‌ ده‌بن به ‌‌به‌رامبه‌ر له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ زیاتر تێكه‌ڵاوی ‌خه‌ڵك ده‌بن.

به‌پێی ‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی ‌ووڵاته ‌یه‌كگرتو‌ه‌كانی ‌ئه‌مریكا، شه‌رمنی‌ ‌هه‌ستێكی گشتی متمانه ‌به‌خۆنه‌بوو‌نه‌‌ و خه‌ڵكی شه‌‌رمن ‌‌هه‌میشه ‌له‌بیركردنه‌وه‌دان ‌پێش ئه‌نجامدانی‌ هه‌ر كارێك که ده‌یکه‌ن.

توێژینه‌وه‌یه‌‌كی پزیشكی زانكۆی شیكاگۆ، لێكۆڵینه‌وه‌ی ‌له‌سه‌‌ر دوو ‌هه‌زار پیاو ئه‌نجامدا‌ ‌كه ‌ته‌مه‌نیان له نێوان 40 بۆ 55 ساڵ بوون. لێكۆڵینه‌وه‌كان ‌گووتیا‌نه‌ ‌هه‌تاو‌ه‌كو ئێستا % 60 به‌شداربووی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ مردوون.

‌له‌كاتی به‌راوردكردنی ئه‌نجامی پرسیاره‌كانی پێشتر له به‌شداربووانی ئه‌و توێژینه‌یه‌دا کراوه‌ له‌گه‌ڵ ‌‌‌ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ڵگه‌نامه‌‌ی مردنه‌كانیان‌دا هه‌بووه‌،‌ ‌په‌یوه‌ندی‌یه‌كی ئاشكرا له‌ نێوان نه‌خۆشی دڵ و شه‌رمنی‌دا به‌دی کراوه‌. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کی ئاشکرا له نێوان ‌نه‌خۆشی دڵ و ‌جگه‌ره‌كێشان و قه‌ڵه‌وی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی کۆلسترۆڵیشدا هه‌بووه‌.

له‌كۆتایی لێكۆڵینه‌و‌ه‌كه‌دا، ده‌رده‌‌كه‌وتووه كه‌وا زیاتر ‌له ‌%55 ی‌ ‌‌ئه‌و پیاوانه‌ی ‌‌زۆر شه‌رمنن زیاتر به ‌نه‌خۆشی ‌دڵ گیانیان له ده‌ستداوه‌ به ‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ‌ئه‌وا‌نه‌ی كه ‌زیاتر تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك و كاره ‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بوون. ‌