شیانی گه‌مارۆی نوێی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌دژی ئێران

ڕۆژی هه‌ینی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا میواندارێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاست باڵای دیـبلۆماتی له‌ واشـنتۆن كرد بۆ تاوتوێـكردنی شـیانی دانانی سـزای نوێی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر ئێران سه‌باره‌ت به‌ پـرۆگرامی ناوه‌كی تاران. كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ به‌شـداری دیبلۆماتانی ئه‌مریكایی، به‌ریتانیایی، فه‌ره‌نسه‌وی، ڕوسیایی، چینی و ئه‌ڵمانی كه‌ ئه‌مریكا هیواداره‌ زه‌مینه‌یه‌ك بێت بۆ بڕیارێـكی نوێی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سـزای قورستر بۆ سه‌ر تاران.

پـێـنجشه‌ممه‌ سه‌رۆك بوش به‌ په‌یامنێرانی گوت كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر فشـاری بۆ سه‌ر ئێران تا ده‌ست له‌ پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی هه‌ڵبگرێت.

له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆن هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به‌ به‌شـداری دوو ڕۆژنامه‌وان خالید محه‌مه‌د زاده‌، گوته‌بێژی ناوه‌ندی ڕۆژنامه‌نووسـانی ئازادی كوردستان و ڕۆژنامه‌وان مه‌سعودی كوردپور، شیكه‌ره‌وه‌ی سـیاسی، بژاره‌كانی كۆمه‌ڵـگای جیهانی بۆ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی ئێران و بژاره‌كانی به‌رده‌م ئێران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ نیگه‌رانیـیه‌كانی ڕۆژئاوا له‌مه‌ڕ پـرۆگرامی ناوه‌كی كه‌ ده‌ڵێت ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی ئاشـتیخوازانه‌یه‌، تاوتوێ ده‌كات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ 45 خوله‌كه‌.