پاش ئه‌وه‌ی بۆ نزیكه‌ی مانگێـك ده‌بوو ناوچه سـنووریـیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران نیمچه ئارامیـیه‌كی به‌خۆوه بینیبوو، وه هێزه‌كانی پارتی ژیانه‌وه‌ی كوردسـتان (پـژاك) چالاكیـیه‌كانی خۆیان له دژی هێزه‌كانی ئێران ڕاگرتبوو، له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه تۆپـخانه‌كانی ئێران كه‌وتوونه‌ته تۆپـبارانكردنی ناوچه‌كه.
ڕۆژی هه‌ینی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به حاجی ئۆمه‌ران و ژاراوه‌یان تۆپـباران كردووه. ڕۆژی شه‌ممه‌ش جارێـكی دیكه ناوچه‌كانی سه‌ر به هه‌ردوو شـارۆچكه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر و سیده‌كانیان تۆپـباران كردووه.
په‌یامنێرمان له‌تیف نێروه‌یی له شـاری سلێـمانیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.