په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان پـێشـنیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی جێـبه‌جێـكردنی ته‌واوی به‌ندی 140 ی په‌سه‌ندكرد

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان له‌سه‌ر داوای ستیفان دی میسـتۆرای نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ پـێشـنیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی جێبه‌جێـكردنی ته‌واوی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراقی بۆ شه‌ش مانگی تر په‌سه‌ندكرد.

عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌كردووه‌. هه‌روه‌ها هاوكاریشـمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌رخی ئالتی پارماخ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.