سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسـرائیل كۆده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێـهود ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت هه‌ردوو ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی زۆر به‌ گرنگیـیه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ن به‌ ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی ئاشتی.

ئۆڵمه‌رت پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی 3 كاتژمێری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوش دانی نا به‌و سه‌ختیـیانه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی وتووێـژه‌كاندان و ده‌ڵێت تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشـیاكان له‌ ناوچه‌ی غه‌ززه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی حه‌ماسدایه‌ زۆر سه‌خته‌ بگه‌ن به‌ تێـگه‌یشـتنێـك.

سه‌رۆك بوش گوتی هه‌ردوو ئه‌بێت بژاردی سه‌خت بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و وتی ئه‌مه‌ هه‌لێـكی مێژوویی‌یه‌ بۆ گه‌یشـتن به‌ چاره‌سه‌ركردنێـكی دوو وڵات.

سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش به‌ خۆپـیشـاندانی بچووك له‌ لایه‌ن ڕاسـتڕه‌وه‌ ئیسـرائیلیـیه‌كان و پـتر له‌ 5 هه‌زار توندڕه‌وی فه‌له‌ستینی ڕووبه‌ڕوو بووه‌وه‌. ئیسـرائیلیـیه‌ خۆپـیشـانده‌ره‌كان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و و حكومه‌تی ئیسرائیل زۆر لایه‌نی ئاشتیدان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیـیه‌كان و خۆپـیشـانده‌ره‌ فه‌له‌ستینیـیه‌كان دژ به‌ ڕێبازه‌كانی ئه‌مه‌ریكادان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ئیسرائیل پاوڵا ۆڵفسـنی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئۆرشه‌لیمه‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و هاوكارانمان جانی دیلان و سـمكۆ عه‌زیز به‌ زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4:26 خوله‌كه‌.