ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن له‌ پـێناو ناساندنی ئه‌نفال به‌ جێنۆسـاید

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پـێناسه‌كردنی جێنۆسـاید و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن له‌ پـێناو ناساندنی تاوانه‌كانی ئه‌نفال به‌ جێـنۆسـاید. هاوكات له‌ شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌ك به‌و مه‌به‌سـته‌ سـازده‌كرێت.

هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وان سه‌ردار عه‌بدوڵـڵا و ڤینۆس فایه‌ق كه‌ به‌شـداری له‌و كۆنگره‌یه‌دا ده‌كه‌ن میوانانی به‌رنامه‌كه‌ ده‌بن و هاوكارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ میوانداریـیان ده‌كات.

ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و هه‌روه‌ها بۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌: 3861-619-202-1

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1