سـڕبیا داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات له‌ دژی سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ بوه‌ستن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سـڕبیا ڤووك ێرێمیچ به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی گوتووه‌ وڵاته‌كه‌ی هه‌رچی له‌ هێزیدابێت ده‌یكات بۆ ئه‌وه‌ی پـێشی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كۆسـۆڤۆ بگرێت.

ناوبراو دره‌نگانی پـێـنجشه‌ممه‌ هۆشـداری به‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ دا كه‌ ڕێـگه‌دان به‌ جیابوونه‌وه‌ی كۆسـۆڤۆ هه‌لومه‌رجێـكی وا مه‌ترسیدار ده‌خولقێنێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی جیابوونه‌وه‌كانی تر له‌ ده‌وری جیهان.

ناوبراو دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ سـڕبیا قه‌د سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ په‌سه‌ند ناكات. به‌ڵام گوتیشی به‌لگراد ڕێز له‌ به‌ڵێنی خۆی ده‌گرێت كه‌ له‌ توندوتیژی كه‌ڵـك وه‌رنه‌گرێت.

نوێنه‌ری به‌ریتانیا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جۆن ساوێرس ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی له‌و بڕوایه‌دایه‌ هیچ هه‌لێـك بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێـكـكه‌وتن له‌ نێوان سـڕبیا و كۆسۆڤۆدا نیـیه‌.

ڕێبه‌رانی ئه‌لبانی نه‌ژادی زۆرینه‌ی كۆسـۆڤۆ گوتوویانه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.

سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ نیویۆرك باربرا شـۆێتزه‌و ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و هاوكارانمان جانی دیلان و كاوه‌ كرماج به‌ زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2:55 خوله‌كه‌.