ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆك بوش داوای له توركیا كرد به خێرایی كۆتایی به له‌شـكركێشـیـیه‌كه‌ی له ناو خاكی عێراق بهێنێت. پـێشتر هه‌ر پـێـنجشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی توركیا له ئه‌نكه‌ره كۆبوه‌وه. به‌ڕێز گه‌یتس گوتی ئه‌وان هیچ پـێشـنیارێـكی خشـته‌یه‌كی زهمهنیـیان نه‌كردووه بۆ كۆتاییهێنانی كرداری له‌شـكری، به‌ڵام گوتی ئه‌مریكا به‌رده‌وامده‌بێت له بهردهسـتدانی زانیاری به‌سوود بۆ توركیا له دۆزینه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه.
پـرسـیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه:
ئایا كرده‌ی له‌شـكری توركیا چاره‌سه‌ری كێشـه‌كه ده‌كات؟ یان ده‌رئه‌نجامی پـێچه‌وانه‌ی لێـده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گێروگرفتی تر؟
ئه‌ی باشه چی بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌یان سـاڵه‌ی كورد له توركیا؟
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا چۆن ده‌توانن ڕۆڵی خۆیان بـبینن تا به یه‌كجاری كۆتایی به‌م قه‌یرانه بهێنن؟
هاوكارمان جانی دیلان ئه‌م پـرسـیارانه و پـرسـیاره‌كانی گوێگرانی به‌ڕێزی ڕادیۆكهمان ئاڕاسـته‌ی میوانانی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌كات.
میوانه‌كانیش ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
دكتۆر ڕه‌مزی كارتاڵ، ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مانی توركیا و ئه‌ندامی ئێسـتای كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كوردستان بنكه له برۆكسل.
دكتۆر جه‌بار قادر، شـاره‌زای كاروباری توركیا له زانكۆی كۆیه.
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆن ڕۆژانی هه‌ینی له كاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ به كاتی واشـنتۆن به شـێوه‌یه‌كی ڕاسـته‌وخۆ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت.
ئێوه‌ش ده‌توانن له ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه پـرسـیاره‌كانتان له ئێستاوه ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه بكه‌ن و یان ژماره ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه په‌یوه‌ندیتان پـێوه بكه‌ین.
ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com
فاكس : 4876-203-202-1
هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.
له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه به خۆڕایـیه:
1-202-619-3861
له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800
به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1