ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سوریا و ئێران و توركیا

ڕۆژی 11 ی سێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕاپـۆرته‌كانی سـاڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا له‌ وڵاتانی جیهاندا بڵاوكرده‌وه‌.

هاوكارانمان له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا پـوخته‌یه‌كی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌یان ئاماده‌كردووه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سوریا و ئێران و توركیا.

ده‌خیلی شه‌ممۆ ڕاپـۆرتی سوریای ئاماده‌كردووه‌ و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌ ڕۆژنامه‌وان و بزاڤكاری مافه‌كانی مرۆڤ سه‌رحان عیسـا كردووه‌ تا تێڕوانینی خۆی له‌سه‌ر‌ بدات.

به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتی ئێرانی ئاماده‌كردووه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ سـامان ڕه‌سـوڵپـور كردووه‌ كه‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی داكۆكیـكردنه‌ له‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ كوردسـتانی ئێران تا ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئێران بدات.

ئه‌حمه‌د بارزانی ڕاپـۆرتی توركیای ئاماده‌كردووه‌ و تیادا ده‌ڵێت 17 ی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوو دادپـرسی دیاربه‌كر لێـكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 14 منداڵـدا كردووه‌ به‌ تاوانی پـێشـكه‌شـكردنی سروودی " ئه‌ی ڕه‌قیب" له‌ ڤیستیڤاڵی میوزیـكی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ سـان فرانسـیسـكۆ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌ 8 ی سێی سـاڵی ڕابردووشـدا دادگایه‌كی توركیا فه‌رمانی به‌ هێزه‌كانی پـۆلیس داوه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ده‌عوه‌تنامه‌ و بڵاوكراوانه‌دا بگرن كه‌ تیایدا پـیتێـكی كوردیـیان له‌ به‌ری پـیتێـكی توركی له‌ نووسـینی وشه‌ی نه‌ورۆزدا به‌كارهێناوه‌.

ده‌توانن گوێبیستی پـوخته‌ی ڕاپـۆرته‌كان بن له‌ ڕێی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌.