سه‌رۆك بوش له‌ پـێـنجهه‌مین سـاڵوه‌گه‌ڕی شه‌ڕی عێراق وتارێـكی پـێشـكه‌ش كرد

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا وتارێـكی به‌بۆنه‌ی 5 هه‌مین سـاڵوه‌گه‌ڕی ده‌سـتپـێـكردنی جه‌نگی عێراق پـێشـكه‌ش كرد و تیایدا گوتی كشـانه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ تێرۆریسـتان.

سه‌رۆك بوش گوتیشی بۆ من ڕوونه‌ لادانی سه‌دام حسـێن بڕیارێـكی ڕاست‌ودروست بووه‌. هه‌روه‌ها گوتی سـاڵێـك له‌مه‌وبه‌ر شه‌ڕ له‌ عێراقدا ته‌گه‌ره‌ی تێـكه‌وتبوو و توندڕه‌وان هه‌وڵـیان خسـتبووه‌ گه‌ڕ بۆ نوقمكردنی عێراق به‌ره‌و گێره‌شـێوێنی بۆیه‌ سـتراتیژیـیه‌تی خۆمان گۆڕی و ژماره‌ی هێزه‌كانمان له‌ عێراق زیادكرد و ده‌رئه‌نجام توندوتیژی و شه‌ڕی تایفی كه‌متر بووه‌وه‌.

پاشـان سه‌رۆك بوش گوتی له‌ ماوه‌ی پـێنج سـاڵی ڕابردوودا سه‌ركه‌وتن و هه‌روه‌ها تراژیدیامان له‌و شه‌ڕه‌دا بینی، گوتی بینیمان چۆن 12 ملیۆن عێراقی پـشتیان له‌ تێرۆریسـتان كرد و چوون ده‌نگی خۆیان له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا دا، هه‌روه‌ها بینیشـمان چۆن تێرۆریسـتانی ئه‌لقاعیده‌ سه‌ری كه‌سـانی بێ تاوانیان بڕی و كه‌سـانی خۆكوژیان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وت بازاڕه‌كان ده‌نارد، كه‌ ئه‌وه‌ش سـروشـتی دڕندانه‌یی دوژمنان له‌ عێراق نیشـان ده‌دات.

هه‌روه‌ها گوتی ئێسـتا عه‌ره‌بی سـوننه‌ له‌ عێراق چوونه‌ته‌ پاڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا تا ئه‌لقاعیده‌ له‌ وڵاته‌كه‌یان وه‌ده‌رنێن.

دواتر باسی له‌ ڕه‌خنه‌گرانی شه‌ڕه‌كه‌ی كرد و گوتی ئێسـتا ئه‌وانه‌ چونكه‌ ناتوانن بڵێن شه‌ڕی عێراق ده‌دۆڕێنین ده‌ڵێن شه‌ڕه‌كه‌ به‌ نرخێـكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌مریكا كه‌وتووه‌.

له‌ كۆتاییدا داوای كرد ئازادی و دیموكراسی له‌ عێراق ڕیشه‌ی خۆی دابكوتێت.

هاوكارانمان جانی دیلان و شـایان پاشـا ڕاسـته‌وخۆ وتاره‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی نزیكه‌ی 30 خوله‌كه‌.