یاریده‌ده‌رێـكی مه‌لای توندڕه‌وی شیعه‌كانی عێراق موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌ڵێت سه‌در
له‌شـكری مه‌هدی هه‌ڵـده‌وه‌شـێنێته‌وه ئه‌گه‌ربێت و ڕێبه‌ری باڵای ئاینی شیعه‌كان ئه‌و داخوازیـیه بكات.
حه‌سه‌ن ئه‌لزه‌رقانی ڕۆژی دووشه‌ممه وتی سه‌در له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵـڵا عه‌لی سیسـتانی و مه‌لا ئاینیـیه باڵاكانی تر ڕاوێـژ ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ میلیشـیاكان هه‌ڵبوه‌شـێنـنه‌وه.
یاریده‌ده‌ره‌كه وتی سه‌در په‌یڕه‌وی فه‌رمانی ڕێبه‌رانی ئاینی ده‌كات.
له پـێشـدا سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی وتبووی میلیشـیاكانی مه‌لای توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌رد ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شـێنه‌وه ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌كه بیه‌وێت له پـرۆسه‌ی ڕامیاریدا به‌شـداری بكات.
مالیكی ڕۆژی دووشه‌ممه به كه‌ناڵی CNN ی گوتبوو په‌یڕه‌وانی سه‌در ناتوانن له پـێشـه‌بڕكێـیه‌كانی هه‌ڵـبژاردنی ئاینده‌دا به‌شـداری بكه‌ن ئه‌گه‌ربێت و له‌شـكری مه‌هدی هه‌ڵنه‌وه‌شـێنـێنه‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره مالیكی به تایبه‌ت ئاماژه به له‌شـكری مه‌هدی بكات له داخوازیـیه‌كه‌ی بۆ میلیشـیاكان بۆ دانانی چه‌كه‌كانیان.
وته‌بێژی سه‌در ئه‌و بڕیاره كۆتایـیه‌ی ده‌موده‌ست به‌رپه‌رچی داوه‌ته‌وه، ئه‌وان ده‌ڵێن سه‌رۆك وه‌زیر مافی ئه‌وه‌ی نیـیه ده‌ست بخاته ناو پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌كانه‌وه.
په‌یڕه‌وانی سه‌در پـلانیان هه‌یه له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ئوسـتانه‌كاندا له كۆتایی سـاڵ به‌شـداری بكه‌ن كه له‌وانه‌یه سه‌رله‌نوێ ده‌سه‌ڵات له عێراق دابه‌ش بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غدا سـروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتی ناردووه. هه‌روه‌ها په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له قاهیره ئایه به‌تراوی ئه‌ویش ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ وه‌ریـگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.