سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌ نیـیه‌ فه‌رمان به‌ كشـانه‌وه‌ی هێزی زیاتری ئه‌مریكا له‌ عێراق بدات

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ سه‌رۆك بوش له‌ كۆشـكی سـپـی له‌ وتارێـكدا به‌رگری له‌ سـیاسه‌ته‌كانی خۆی له‌مه‌ڕ شه‌ڕی عێراق كرد و گوتی توندوتیژی تایفی و قوربانیـیانی سڤیلی و له‌شـكری له‌و وڵاته‌دا كه‌مبۆته‌وه‌. گوتیشی ئه‌و ئاماده‌ نیـیه‌ فه‌رمان به‌ كشـانه‌وه‌ی هێزی زیاتری ئه‌مریكا له‌ عێراق بدات.
هاوكارانمان فه‌خریـیه‌ دۆسـكی و موعته‌به‌ر شـیروانی پـوخته‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش‌یان ئاماده‌كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن له‌ كۆشـكی سـپـیـیه‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز به‌ كوردی ئاماده‌ی كردووه‌.

سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و به‌دواداچوون له‌سه‌ر پـێشـنیازه‌كه‌ی جه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌سی فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكایی له‌ عێراق له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هێزه‌كان ده‌كات.

سه‌رۆك بوش ده‌شڵێت هه‌ر كه‌ دوایـین ئه‌و به‌تالیۆنه‌ زیادانه‌ی له‌ سـاڵی ڕابردوودا ڕه‌وانه‌ی عێراق كران له‌ مانگی حه‌وتی ئه‌مسـاڵدا هێنرانه‌وه‌ وڵات ئه‌و كاته‌ له‌شـكری ئه‌مریكایی ماوه‌ی 45 ڕۆژی ده‌بێت هه‌ڵـسه‌نگاندن له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق بكات و بڕیار بدات كه‌ كشـانه‌وه‌ی زیاتری سه‌ربازه‌كانمان كارێـكی شـیاو ده‌بێت.

سه‌رۆك بوش: " چه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌س ده‌ڵێت ئه‌و پـێویسـتی به‌ كات ده‌بێت تاوه‌كو هێزه‌كانی پـێـكه‌وه‌ بنێت و هه‌روه‌ها مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ بكات كه‌ چۆن مه‌سه‌له‌ی له‌شـكری كه‌مكراوه‌ی ئه‌مریكایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وشی زه‌مینی ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ی پـێشـنیاز له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری هێزه‌كانمان بكرێت. ئینجا هه‌ر بۆیه‌ منیش به‌ جه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌سم گوتووه‌ كه‌ ئه‌و چه‌ند كاتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پـێویسـته‌ پـێی ده‌درێت."

ڕه‌خنه‌گرانی نێو كۆنگرس ڕه‌خنه‌ له‌و ڕێبازه‌ ده‌گرن كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك بوشه‌وه‌ داڕێژراوه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ نانسی پـیلۆسی سه‌رۆكی خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت سـیاسه‌تی جه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش له‌ زۆر ئاستیدا شـكسـتی خواردووه‌.

خانم پـیلۆسی ده‌ڵێت " سه‌رۆك بوش ئێمه‌ی دووچاری جه‌نگێـكی شـكسـتخواردوو كردووه‌، هه‌روه‌ها ئێمه‌ی دووچاری قه‌رزێـكی زۆر كردووه‌، ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌وا ئێمه‌ی به‌ره‌و داڕمانی ئابوری ده‌بات.