ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕێـكه‌وتی 14 ی چوار بیسته‌مین سـاڵیادی شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفال بوو، ئه‌و شـاڵاوانهی تیادا به ده‌یان هه‌زار كورد به منداڵ و ژن و پـیرهوه كوژران و بێ سه‌روشوێن كران و ماڵ و حاڵیان به تاڵان بران و باخ و ڕه‌زیان سوتێنران و كانی و كارێزیان كوێر كران. له‌م یاده‌وه‌ریه تاڵه‌دا له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردسـتاندا چالاكی جۆراوجۆر به‌و بۆنه‌یه‌وه سـازكرا تا ئه‌نفال ته‌نها به وشه‌ی سه‌ر په‌ڕه‌كانی مێژوو نه‌مێنێته‌وه به‌ڵـكو بـبێته زهنگێـك سـاڵانه بدرێت به گوێی نه‌وه‌كانی ئه‌و گه‌له سـتهمدیدهیهدا و وریایان بكاته‌وه له‌وه‌ی نه‌باده ڕۆژێـك چاو لێـكنێن ئه‌و مهرگهسـاته جارێـكی تر دووباره ببێته‌وه.
په‌یامنێرانی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ڕاپـۆرتیان له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.