به‌بۆنه‌ی 110 هه‌مین سـاڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی چالاكی جۆراوجۆر له هه‌رێمی
كوردسـتان ئه‌نجام درا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیادا ده‌ڵێت به‌و بۆنه‌یه‌وه شه‌وی دووشه‌ممه له ڕێوڕه‌سـمێـكدا له شـاری سلێمانی خه‌ڵاتی سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به‌سه‌ر 37 ڕۆژنامه‌وان و نوێنه‌رانی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن دابهشـكراوه. له‌تیف نێروه‌یی ده‌شڵێت هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا 52 ڕۆژنامه‌وان نامه‌یه‌كیان ئاڕاسـته‌ی حكومه‌تی توركیا و سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه و تیایدا داوایان كردووه له‌یلا زانا زیندانی نه‌كرێت و هه‌روه‌ها گشت ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی كه له لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه له ڕۆژی نه‌ورۆزدا ده‌سـتگیركران ئازاد بكرێن. پاشـان له‌تیف نێروه‌یی باس له ئه‌نجامدانی چالاكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری له زانكۆی سلێمانی و شـارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات.
له دهۆكیش سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانانی كوردسـتان لقی دهۆك به‌رنامه‌یه‌كی سێ ڕۆژیـیان داناوه بۆ به‌سـتنی چه‌ندین سیمینار له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی. هه‌روه‌ها سه‌لام باڵایی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌و شـاره ده‌ڵێت یه‌كه‌م گۆڤاری منداڵانیش كه له شـاری دهۆك ده‌رچووه به بۆنه‌ی 10 سـاڵه‌ی ده‌رچوونی و 110 هه‌مین سـاڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ئاهه‌نگێـكی گێڕاوه.
له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی چاوپـێـكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سێ ڕۆژنامه‌نووس كردووه و ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ناردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.