مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی ئێران داوای فراوانكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان
وڵاته‌كه‌ی و عێراقی كردووه. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆكی ئێرانی دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هات له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق كه ئێسـتا به سه‌ردان له تارانه.
ئاژانسی فه‌رمی دهنگوباسی ئێران (IRNA) له ڕاپـۆرتێـكیدا ده‌ڵێت ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتوویه‌تی په‌یوه‌ندی به‌هێزتری نێوان هه‌ردوو وڵات یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ په‌ره‌سه‌ندن و ئارامی عێراق.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر دره‌نگانێـكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش سێهه‌م سه‌ردانی مالیكیـیه بۆ تاران له‌وه‌تای بۆته سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌تی عێراق. له مانگی سێی ڕابردووشـدا سه‌رۆكی ئێران سه‌ردانی عێراقی كردبوو.
هه‌ر زوویه‌كی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه نوری ئه‌لمالیكی له‌گه‌ڵ مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا كۆبۆته‌وه و له میانه‌ی ئه‌و كۆبووهنهوهیهشـدا تارانی دڵنیا كردۆته‌وه كه ڕێـكه‌وتنه ئاسایشـیـیه پـێشـنیازكراوهكهی نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق هیچ زیانێـك له ئێران نادات.
ئه‌م تێبینییه‌ش هاوكاتی وتووێـژی نێوان كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی و عێراقیـیه له‌سه‌ر سه‌ودایه‌كی ئاسایشیـیانه كه ڕێـگه به هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا ده‌دات له پاش 31 ی دووازدهوه له عێراق بمێنـنه‌وه، واته پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێـگهپێدانهی به بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سهرپهرشـتیكردن واده‌كه‌ی كۆتایی دێت.
هه‌رچی ئێرانه دژی ئه‌و ڕێـكهوتنهیه.