دكتۆر ناجی كۆتلای باس له‌ دادگایـیكردنه‌كه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان ده‌كات

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دادگای ده‌سـتوری توركیا ده‌سـتیكرد به‌ پـرۆسه‌ی دادگایـیكردنی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی توركیا به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بنكۆڵـكردنی سـیسـتمی سیكیولاری وڵاته‌كه‌ ده‌دات. هاوكات هێزه‌كانی ئاسایشی توركیا 24 كه‌سیان له‌ ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت و شـاره‌كانی ئسـته‌نبوڵ و ئه‌نتالیا و ترابزۆن ده‌سـتگیركردووه‌ به‌ تاوانی هه‌وڵی كوده‌تا به‌سه‌ر حكومه‌تدا، له‌ نێواندا دوو ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینیش هه‌یه‌.

هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌و باره‌یه‌وه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دكتۆر ناجی كۆتلای سـیاسه‌تمه‌داری كورد سـازكردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:55 خوله‌كه‌.