عه‌دنان موفتی ده‌ڵێت مافی خۆمانه‌ پـێشنیاره‌كانی دیمسـتۆرا قبوڵ نه‌كه‌ین

عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پـێشـنیاره‌كانی ســتیفان دیمسـتۆرای نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق به‌ پـێچه‌وانه‌ی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق بێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردسـتاندا نه‌بێت و مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانیان بۆ نه‌گێڕێته‌وه‌ ئه‌وا بێ گومان مافی خۆمانه‌ قبوڵی نه‌كه‌ین.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 23:32 خوله‌كه‌.