ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ئه‌گه‌ری ده‌سـتپـێـكردنی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان ئه‌مریكا و ئێران

ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن پـێشـكه‌ش ده‌كرێت و تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ئه‌گه‌ری ده‌سـتپـێـكردنی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.

پاش نزیكه‌ی 30 سـاڵ له‌ بچڕاندنی په‌یوه‌ندی دیـپلۆماسی له‌ نێوان وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران وا بۆ جاری یه‌كه‌مه‌ باس له‌ ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی ئۆفیسـێـكی دیپـلۆماسی ئه‌مریكا له‌ تاران ده‌كرێت.

هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كات.
ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1