گفتوگۆیه‌ك و دوو ڕاپـۆرت سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سـعود بارزانی ڕۆژی هه‌ینی گه‌یشـته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له‌سه‌ر چه‌ندین مه‌سه‌له‌، له‌وانه‌ قانونی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ڕێـكه‌وتنی سـتراتیژی درێژخایه‌نی نێوان عێراق و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكردووه‌ و هه‌روه‌ها په‌یامنێرانمان عومه‌ر فه‌ره‌هادی له‌ هه‌ولێر و سـروه‌ عه‌بدولواحد له‌ به‌غدا ڕاپـۆرتیان ناردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه‌ و گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.