ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ئێـران

وه‌كو هه‌موو ڕۆژێـكی هه‌ینی كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه‌ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت. به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی ئێران بۆ توركیا، به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی تاران، زیادبوونی فشـاره‌كان بۆ سه‌ر چالاكانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌وانان له‌ ئێران.

هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كات و میوانی به‌رنامه‌كه‌ش كه‌مال كه‌ریمی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سـیاسی حزبی دیموكراتی كوردسـتان ده‌بێت.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1