پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت به‌هۆی دواترین ته‌قینه‌وه بۆ سه‌ر نوێژ و نزاكهرانی شیعه به‌ره‌و كه‌ربه‌لا بۆ گێڕانی مه‌راسیمی ئاینی 6 كه‌س كوژراون.
ئه‌وان ڕۆژی شه‌ممه گوتیان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـك له به‌غدا به لایه‌نی كه‌م 9 كه‌سیش برینداربوون. ئه‌و نوێژ و نزاكهرانه به‌ره‌و كه‌ربه‌لا ده‌ڕۆن كه له‌وێ به سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌چنه شـاره‌كه‌وه بۆ ڕێوڕه‌سـمی ئاینی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایكبوونی دوانزه‌یه‌مین و دوا ئیمامی شیعه‌كان.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی باری ئاسـایشـیان له ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری كه‌ربه‌لا توندكردووه و زیاتر له 40 هه‌زار پـۆلیس و سه‌ربازیان له‌وێ جێـگیركردووه.
له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه تا ئێسـتا نزیكه‌ی 30 شیعه كوژراون و به ده‌یان كه‌سی تریش برینداربوون.
هاوكات كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن شـانه‌یه‌كی هێزی پاسـدارانی ئێران ناسـراو به هێزی قودس و میلیتانه‌كانی حزبوڵڵای بنكه له لوبنان مه‌شق و ڕاهێنان به كۆمه‌ڵی مرۆڤ كوژی عێراقی له ئێران ده‌كرێن.