تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی پاكسـتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت

پـۆلیس له‌ پاكسـتان ده‌ڵێت دوو هێرشـبه‌ری خۆكوژ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵـگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كارگه‌كانی چه‌كی وڵاته‌كه‌دا خۆیان ته‌قاندۆته‌وه‌ و له‌ ئاكامدا به‌

لایه‌نی كه‌م 60 كه‌س كوژراون و 70 كه‌سی تریش برینداربوون.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هه‌ردوو هێرشـبه‌ره‌كه‌ خۆیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی گۆمه‌ڵـگه‌كه‌ ته‌قانده‌وه‌ له‌و كاته‌ی كارمه‌ندان له‌ كۆتایی كاره‌كانیاندا به‌ره‌و ماڵه‌كانیان ده‌ڕۆیشـتنه‌وه‌. ئه‌و شـوێنه‌ كه‌ به‌ توندی پارێزراوه‌ كه‌وتۆته‌ شـاری واهـ كه‌ 35 كیلۆمه‌تر له‌ خۆرئاوای ئیسلام ئابادی پایته‌خته‌وه‌ دوره‌.

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌ستبه‌جی سه‌ربازانی پاكسـتانی گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان دا و په‌یامنێرانیان له‌ شـوێنی ڕووداوه‌كه‌ دورخسـته‌وه‌. كۆمه‌ڵـگه‌كه‌ زیاتر له‌ ده‌سـته‌یه‌ك كارگه‌ی له‌ خۆگرتووه‌ و نزیكه‌ی 25 هه‌زار كه‌س كاریان تیادا ده‌كه‌ن.

تاڵیبانه‌كانی پاكسـتان به‌رپـرسیارێتی خۆیان له‌ هێرشه‌كه‌ ڕاگه‌یاند. ده‌مڕاستێـكیان به‌ ناوی مه‌وله‌وی عومه‌ر به‌ په‌یامنێرانی گوت هێرشه‌كه‌ له‌ تۆڵه‌ی ئه‌و بۆردومانه‌ ئاسـمانیـیانه‌ی له‌شـكر بووه‌ كه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی خێـڵه‌كی باجاوور. گوتیشی میلیتانه‌كان هێرشیش له‌ شـاره‌ گه‌وره‌كانی وه‌ك لاهور و ئیسلام ئاباد ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی له‌شـكر هه‌ڵمه‌ته‌كانیان ڕاده‌گرن.

هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ گوته‌یه‌كیدا بۆ په‌رله‌مان وه‌زیری ناوخۆی پاكســتان ڕه‌حمان مه‌لیك قسه‌كانی مه‌وله‌وی عومه‌ری پـشـتگوێ خست و به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی هێرشـه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت له‌و هه‌رێمه‌دا سه‌قامگیر ده‌بێت.

شـایانی باسه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی پاكسـتان به‌ره‌نگاری تاڵیبان و ئه‌لقاعیده‌ بوونه‌ته‌وه‌ له‌و هه‌رێمه‌ به‌ درێژایی سـنووری پاكسـتان و ئه‌فغانسـتاندا. زیاتر له‌ 500 میلیشـیا و 22 سه‌رباز له‌و شه‌ڕانه‌دا كوژراون و به‌ هه‌زاره‌ها كه‌سیش ئاواره‌ بوون.