هێزه‌كانی هاوبه‌ندی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن وا ده‌سـتیان كردووه به لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه ده‌ڵێن هێزه‌كانیان له میانه‌ی هێرشـێـكی ئاسـمانی ڕۆژی هه‌ینیدا به ده‌یان هاوڵاتی سـڤیلیان كوشـتووه.
له‌و باره‌یه‌وه هێزه‌كانی هاوبه‌ندی ڕۆژی شه‌ممه هه‌واڵێـكی ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندن به كوژرانی هاوڵاتیـیانی سـڤیل زۆر به هێـند وه‌رده‌گیرێن و كاریان له باره‌وه ده‌كرێت.
هاوكات حامید كارزای سه‌رۆكی ئه‌فغانی هێرشه ئاسـمانیـیه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی سهرزهنشـتكرد و گوتی هێرشـه‌كه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ لـێپـرسـراوانی ئاسایشی خۆجێـیدا نه‌بووه. هه‌روه‌ها ده‌سـته‌ی ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌فغانسـتان له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕایانگه‌یاند به‌ر له گه‌یشـتن به هیچ دهرئهنجامێـك كارێـكی گرنگه ڕاسـتی ئه‌وه‌ی كه ڕوویدا پـشـتڕاست بكرێت. ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هه‌ریه‌ك له به‌رپـرسـانی ئه‌مریكایی و هه‌روه‌ها ئه‌فغانی ژماره‌ی جیاوازیان سه‌باره‌ت به قوربانیانی هێرشه ئاسـمانیـیه‌كه‌ی ناوچه‌ی شینداندی سه‌ر به پارێزگای هیرات ڕاگه‌یاندووه.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی ئه‌مریكایی گوتی له هێرشه‌كه‌دا 30 میلیشـیا كوژران. هاوكات وه‌زارتی ناوخۆی ئه‌فغانی ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند له‌و هێرشه‌دا 76 هاوڵاتی سڤیل كوژران كه ژن و منداڵ له نێویاندا بوون.