نیاز عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردسـتاندا به‌ دوو ئاڕاسـته‌ی پـێچه‌وانه‌دا ده‌ڕوات

هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌ به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ڕۆژنامه‌نووس نیاز عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ڕۆژنامه‌ی میدیای كردووه‌.

نیاز عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ندێـك خه‌ڵـك كه‌ بڕوایان به‌ بنه‌ماكانی ڕۆژنامه‌ونووسی هه‌یه‌ به‌ره‌و پـێشـه‌وه‌ ده‌ڕوات، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتیشـدا به‌ پـێچه‌وانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردیـیه‌وه‌ هه‌وڵی ده‌م‌كوتكردنی ده‌درێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 10:58 خوله‌كه‌.