مێزگردێـك سه‌باره‌ت به‌ ڕێـكه‌وتنی سـتراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عێراق

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ زاری كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی و ئه‌مریكیـیه‌وه‌ ده‌ڵێن وه‌ك به‌رئه‌نجامێـك بۆ وتووێـژه‌كانی نێوان واشـنتن و به‌غدا له‌سه‌ر ڕێـكه‌وتنێـكی سـتراتیژی هه‌ردوولا ڕێـكه‌وتوون له‌سه‌ر كشـانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق، كه‌ به‌پـێی ئه‌و ڕێـكه‌وتنه‌ ده‌بێت ئه‌و كشـانه‌وه‌یه‌ تا سـاڵی 2011 ته‌واوبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش گوتراوه‌ هه‌رچه‌نده‌ ڕێـكه‌وتن هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌ ولێ ده‌شێت گۆڕانی تیادا بكرێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ عێراق ده‌بێت.

هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌رخان كردووه‌ و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه‌ بوون:
سه‌رهه‌نگ حه‌سه‌ن، نووسه‌ر و لێـكۆڵه‌ره‌وه‌.
شـوان داوودی، ڕۆژنامه‌نووس.
توانا ئه‌حمه‌د، ڕۆژنامه‌نووس.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 16:12 خوله‌كه‌.