كۆماریـیه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه كۆنگره‌كه‌ی خۆیان له سـانت پـۆڵی سـتانی مینه‌سـۆتا گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌ر باری ئاسایی خۆی، ئه‌مه‌ش به وتارێـكی سه‌رۆك بوش كه له ڕێـگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی ناو هۆڵی كۆنگره‌كه نمایش كرا، هه‌روه‌هاش به چه‌ند وتارێـكی تر كه تیایدا سـتایشی جۆن مه‌ككه‌ینی ده‌كرا و به توندی ڕه‌خنه له دیموكراته‌كان ده‌گیرا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دان ڕۆبنسـن له شـوێنی كۆنگره‌كه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
سه‌رۆك بوش ئه‌و وتاره 10 خولهكیـیهی خۆی بۆ سـتایشـكردنی سـیناتۆر مه‌ككه‌ین به‌كارهێنا و ئاماژه‌ی به‌و پـشـتیوانیـیه كرد كه جۆن مه‌ككه‌ین بۆ زیادكردنی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كردبووی. سه‌رۆك بوش سـیناتۆر مه‌ككه‌ینی به كه‌سـێـك ناودێركرد كه هاوڵاتیـیانی ئه‌مریكی له هه‌ر هێرشـێـكی تێرۆریسـتی بێت ده‌پارێزێت.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " ئێمه له جیهانێـكی مه‌ترسیداردا ده‌ژین و سهرۆكێـكمان ده‌وێت له وانه‌كانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 تێـبگات كه بۆ پاراسـتنی ئه‌مریكا ده‌بێت، به‌رده‌وام له هێرشـدا بین و هێرشه‌كانی تێرۆریسـتان به‌ر له ڕوودانیان ڕابگرین و چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌كه‌ین جارێـكی تر ڕووبداته‌وه ئینجا بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌مانه‌وێت و پـێویسـتمانه جۆن مهككهینه."
ئه‌وانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له كۆنگره‌كه‌ی كۆماریـیه‌كاندا وتاریان پـێشـكه‌ش كرد گۆڕانێـكیان به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای كۆنگره‌كه‌دا هێنا هاوكاتی ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی كۆماریـیه‌كان بۆ سه‌ر دیموكراته‌كان و سـیناتۆر باراك ئۆبامای ڕكابه‌ری جۆن مه‌ككه‌ینیش زۆر بوون.
سـیناتۆر جۆ لیبرمان كه ئێسـتا سه‌ربه‌خۆیه و پـێشـتر له هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ی سـاڵی 2000 دا بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كاندیدی دیموكراته‌كان بوو بۆ پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆك له ئێسـتادا پـشـتیوانی له سـیناتۆر مه‌ككه‌ین ده‌كات چونكه وه‌ك ده‌ڵێت " وڵات له پـێشـتره وه‌ك له لایه‌ن."
له كۆنگرسـدا لیبرمان كه‌وته به‌ر ڕه‌خنه‌ی دیموكراته‌كان به‌هۆی ئه‌و پـشـتیوانیه تۆكمه‌یه‌ی له سـیناتۆر مه‌ككه‌ین و له سـیاسه‌تی سه‌رۆك بوش بۆ عێراق ده‌یكرد، ئه‌م ڕه‌خنه توندهشی ئاڕاسـته‌ی باراك ئۆباما كاندیدی دیموكراته‌كان كرد.
سـیناتۆر جۆ لیبرمان ده‌ڵێت " كاتێـك خه‌ڵكی تر بێ ده‌نگ بوون سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین ڕوانینی خۆی هه‌بوو وه‌ك زه‌نگی ئاگاهی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له عێراق ده‌مانكرد. كاتێـك خه‌ڵـكی تر ده‌یانویست وه‌ك شـكستخواردوو له عێراق پاشه‌كشه بكه‌ین، كاتێـك باراك ئۆباما ده‌نگی به بڕینی دارایی ده‌دا له هێزه سه‌ربازیـیه‌كانمان، جۆن مه‌ككه‌ین ئه‌و ئازایه‌تیـیه‌ی تیادا بوو دژی ههڵـكشـان و داكشـانی ڕای گشـتی بێت و پـشـتیوانی له زیادبوونی هێزه سه‌ربازیـیه‌كان بكات و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ هێزه سه‌ربازیـیه‌كانمان له كۆتایدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه به سه‌ركه‌وتویی نه‌ك به شـكستخواردوویی."
هاوكاتی ئه‌وه‌ی كۆماریـیه‌كان ده‌یانه‌وێت سه‌نگی هه‌واڵه‌كان بخرێته سه‌ر ده‌سـتنیشـانكردنی فهرمیـیانهی جۆن مه‌ككه‌ین وه‌ك كاندیدیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا خۆشی و ڕاوێژكارهكانیشی له هه‌وڵداندان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پـرسـیارانه‌ی له‌سه‌ر چۆنێتی تاوتوێـكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پاش خانی سـارا په‌یڵن هه‌ن كه بۆ پـۆسـتی جێـگری جۆن مه‌ككه‌ین دهسـتنیشـانكراوه.
ڕاوێژكارانی مه‌ككه‌ین جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی هه‌ڵـسه‌نگاندن و تاوتوێـیهكی فره لایه‌نه كراوه و زانیاری و ورده‌كاری ته‌واویان داوه به ڕۆژنامه‌نووسـان، به‌ڵام میدیای ئه‌مریكی له زاری سه‌رچاوه له ناو كۆماریـیه‌كانه‌وه كه ناویان نه‌هێناون ده‌ڵێن تا هه‌فته‌یه‌ك یان دوو هه‌فته به‌ر له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی جۆن مه‌ككه‌ین به ڕژدی بیر له خانم په‌یڵن نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و پـۆسـته.
سـیناتۆر مه‌ككه‌ین له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵـبژاردنیدا جارێـكی تریش جه‌ختی له‌و مه‌سه‌له‌یه كرده‌وه.
سـیناتۆر مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت "پـرۆسه‌ی تاوتوێـكردنهكه هه‌مه‌لایه‌ن بووه و خۆشـحاڵیشم به به‌رئه‌نجامه‌كانی."
سیناتۆر ئۆباما ڕكابه‌ری سـیناتۆر مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به خێزان مه‌سه‌له‌ی تایبه‌تن نابێت تێـكه‌ڵ به مه‌سه‌له‌ی سـیاسی بكرێن و ڕوانینی سـیناتۆر جۆ بایدنیش كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پـۆسـتی جێـگری ئۆباما هاوشـێوه بووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی كچه‌كه‌ی سـارا په‌یڵن به‌بێ ئه‌وه‌ی مێردی كردبێت دووگیانه.
سـیناتۆر بایدن ده‌ڵێت " پـێشـنیازێـكی هه‌یه قسه و باس له‌سه‌ر منداڵان نه‌كرێت. قسه و باس له‌سه‌ر منداڵان نه‌كرێت."
كۆنگره‌ی كۆماریـیه‌كان به‌رده‌وامده‌بێت تا به فه‌رمی سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین ڕاده‌گه‌یه‌نرێت وه‌ك كاندیدی فه‌رمی كۆماریـیه‌كان بۆ پـۆسـتی سـه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.