سـارا په‌یڵن له‌ كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كۆماریـیه‌كاندا پـێشـوازیـیه‌كی گه‌رمی لێـده‌كرێت

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ و له‌ میانه‌ی ڕۆژی سێهه‌می كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كۆماریـیه‌كاندا له‌ شـاری سـانت پۆڵی سـتانی مینه‌سـۆتا خانم سـارا په‌یڵن وتاره‌كه‌ی خۆی پـێشـكه‌ش كرد و سه‌رنجی ئاماده‌بووانی به‌ لای خۆیدا ڕاكێشـا.

سه‌ره‌تا خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌ كاندیدكردنی له‌ لایه‌ن جۆن مه‌ككه‌ینه‌وه‌ بۆ پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆك له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مسـاڵدا و پاشـان ڕه‌خنه‌ی له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن ئه‌و دوور له‌ پایته‌ختی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ كاری كردووه‌ و ئه‌زموونێـكی ئه‌وتۆی نیـیه‌. ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا گوتی من ناچمه‌ واشـنتن بۆ گه‌ڕان به‌ دوای دیدوبۆچوونی باشـیان، من ده‌چم بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵـكی ئه‌م وڵاته‌.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی وزه‌ش دووا و گوتی ئه‌و و جۆن مه‌ككه‌ین ئاماده‌ن هه‌ر له‌ مانگی یه‌كه‌وه‌ لووله‌ی نه‌وت و ده‌زگای ناوه‌كی زیاتر دابمه‌زرێنن و سوود له‌ سه‌رچاوه‌كانی تری وزه‌ش بۆ وڵاته‌كه‌ وه‌ربگرین.

له‌ به‌شـێـكی تری وتاره‌كه‌یدا هێرشی كرده‌ سه‌ر كاندیدی دیموكراته‌كان سـیناتۆر باراك ئۆباما و گوتی ئۆباما قه‌د ناوی سه‌ركه‌وتن ناهێنێت ئه‌گه‌ر بۆ كه‌مپـینه‌كانی خۆی نه‌بێت.

هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سـایه‌تی ناوداری ناو پارتی كۆماری وتاری خۆیان هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ ‌پـێشـكه‌ش كرد و تیایدا چه‌ندین بابه‌تیان وروژاند تا بتوانن ده‌نگی ئه‌مریكایـیه‌كان به‌ لای خۆیاندا ڕابكێشـن.

هاوكارمان جانی دیلان له‌وێ ئاماده‌بوو و ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌كردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5:32 خوله‌كه‌.