له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له‌ عێراق 9 که‌س ده‌کوژرێن

پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ژنێـکی بۆمب ته‌قێنه‌ری خۆکوژ 9 که‌سی له‌گه‌ڵ خۆی کوشـتووه‌ و 21 که‌سی دیکه‌شی بریندارکردووه‌.

کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌م هێرشه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بینای دادگای به‌عقوبه‌ له‌ سـتانی دیاله‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ باکوری به‌غدا ڕوویدا. پـێنج سه‌ربازی عێراقی که‌ دوویان ئه‌فسه‌رن له‌ ناو کوژراوه‌کانن.

له‌ پـێشـهاته‌یه‌کی پـێشـووتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند ئه‌مریکا و عێراق زۆر نزیـکن له‌ یه‌کجاریکردنی ڕێـکه‌وتنێـک که‌ ده‌رفه‌ت به‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌دات تا دوای سـاڵی 2008 یش له‌ عێراق بمێنـنه‌وه‌.

سێشه‌ممه‌ هۆشـیار زێباری ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی دا له‌ کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جۆن نیـگرۆپـۆنتی. کۆنفرانسه‌که‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی پارسـتراوی به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.

مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته‌ هێزی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق له‌ 31 ی مانگی دوازده‌ی ئه‌مسـاڵ ته‌واو ده‌بێت.