وه‌كو هه‌موو ڕۆژانێـکی هه‌ینی كاتژمێر دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ به كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه پـێشـكه‌ش ده‌كرێت. به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به هه‌ڵـبژاردنی به‌ربژاری دیموکراته‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
باراک ئۆباما به 44 هه‌مین سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراو و یه‌که‌م سه‌رۆکی ڕه‌ش پـێسـتی ئه‌مریکا هه‌ڵـبژێردرا.
چاوه‌ڕوانی چ جۆره گۆڕانکاریـیه‌کی لێـده‌کرێت؟ چۆن کێشه‌ی ئابووری چاره‌سه‌ر ده‌کات؟ و ئایا په‌یمانه‌که‌ی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کان له عێراق؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌کات:
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان، سیاسه‌تمه‌داری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی، پـرۆفیسـۆر له زانکۆی نیویۆرک.
ئێوه‌ش ده‌توانن له ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه پـرسـیاره‌كانتان له ئێستاوه ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه بكه‌ن و یان ژماره ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه په‌یوه‌ندیتان پـێوه بكه‌ین.
ئیمه‌یڵ:kurdi@voanews.com
فاكس : 4876-203-202-1
هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌دا له ڕێی ته‌له‌فونه‌وه پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن و ڕاوبۆچوونی خۆتان ده‌ربـبڕن.
له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه به خۆڕایـیه:
1-202-619-3861
له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800
به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی:
1-202-619-3861