فریاد ڕه‌واندزی ده‌ڵێت ته‌نها هه‌ر لایه‌نی كوردی نیـیه‌ داواكه‌ی مالیكی بۆ گۆڕینی ده‌سـتور ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ لێـدوانێـكیدا داوای‌كردووه‌ گۆڕانكاری له‌ ده‌سـتوری عێراقدا بكرێت به‌ شـێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی بدات. ئه‌مه‌ش ده‌ستبه‌جێ له‌ لایه‌ن سـیاسـه‌تمه‌دارانی كورده‌وه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌.

فریاد ڕه‌واندزی ئه‌ندامی ده‌مڕاسـتی هاوپه‌یمانێتی كوردسـتان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت نه‌ك هه‌ر ته‌نها لایه‌نی كوردی ئه‌و داوایه‌ی نوری ئه‌لمالیكی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌‌ به‌ڵـكو ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق و هه‌روه‌ها هه‌ندێـك له‌ ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی خودی مالیكیش ڕه‌تی‌ده‌كه‌نه‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:55 خوله‌كه‌.