دكتۆر مه‌حمود عوسـمان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت پـێده‌چێت ڕێبه‌ری باڵای شـیعه‌كانی عێراق ئایه‌توڵڵا عه‌لی سـیسـتانی ڕه‌شـنووسی ڕێـكه‌وتنـنامه ئاسـایشـیـیه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكای په‌سه‌ندكردبێت، چونكه ڕۆژی شه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی دواهه‌مین داڕشـتنی ڕه‌شـنووسی ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌واوبوو شـاندێـك كه پـێـكهاتبوو له جێـگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كه‌سـایه‌تی دووه‌م له پارتی ده‌عوه دكتۆر عه‌لی ئه‌لئه‌دیب و تاریق نه‌جم سـكرتێری تایبه‌تی نوری ئه‌لمالیكی چوون بۆ لای سـیسـتانی، وه دیاره ئه‌ویش گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵـكردوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:58 خوله‌كه.