به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ڕووداوه‌ گرنگه‌کانی سـاڵی 2008 ی عێراق

وه‌كو هه‌موو ڕۆژێـكی هه‌ینی كاتژمێر دوانزه‌ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه‌ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت. به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ڕووداوه‌ گرنگه‌کانی که‌ له‌ ماوه‌ی سـاڵی 2008 دا له‌ عێراق ڕوویانداوه‌.

هاوکارانمان حه‌یده‌ر که‌ریم و موعته‌به‌ر شـیروانی میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه‌ ده‌بن:
سه‌ردار محه‌مه‌د، جێـگری سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌.
به‌ختیار سه‌عید، ڕۆژنامه‌وان له‌ هه‌ولێر.
خدر دملی، ڕۆژنامه‌وان له‌ دهۆک.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
3861 – 619 – 202 - 1

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی

3861 – 619 – 202 - 1