سـاڵڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی بورما

سـاڵڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی بورما

ئه‌مڕۆ كه‌ 4 ی یه‌كی سـاڵی 2009 یه‌ ڕێـكه‌وتی بۆنه‌ی 61 هه‌مین سـاڵڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی بورمایه‌ له‌ حوكمڕانی به‌ریتانی. كه‌چی هێشـتا بۆ سـاڵانێـكی زۆره‌ له‌و ده‌مه‌وه‌ خواست و هیوای هاوڵاتیـیان له‌ بورما به‌هۆی حوكمڕانی له‌شـكریـیه‌وه‌ دووچاری نائومێدی بۆته‌وه‌. له‌ ڕۆژی دووی ئه‌م مانگه‌دا شـان مه‌كـكۆرمه‌كی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ ناوی هاوڵاتیـیانی ئه‌مریكاوه‌ په‌یامی ڕۆژی نیشـتیمانی بۆ خه‌ڵـكانی بورما ڕاگه‌یاند و گوتی كاتێـك گوزارشت له‌ خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی بورما ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن جه‌نه‌ڕاڵ ئانگ سان پـێشـه‌وایی‌كرا مێژووی خۆمانمان ده‌خاته‌وه‌ یاد. ئێمه‌ پـشـتگیری له‌ هه‌وڵه‌ ئاشـتیـیانه‌كانی خه‌ڵـكان له‌ هه‌موو جێـگه‌یه‌ك ده‌كه‌ین له‌پـێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵـكانه‌ ئازادانه‌ مافه‌كانی گه‌ردوونی مرۆڤی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. ئێمه‌ ئه‌مڕۆ پـشـتگیری له‌ هاوڵاتیـیانی بورمی له‌ ڕێزگرتن له‌ ڕوانگه‌كانی جه‌نه‌ڕاڵ ئانگ سـان بۆ بورمایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و ئاشـتیـیانه‌ و دیموكراتیـیانه‌ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئێمه‌ به‌ ئومێدی ئه‌و ڕۆژه‌ین تیایدا هاوڵاتیـیانی بورمی بتوانن چێژ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئازادی و دیموكراسی بـبینن. هه‌روه‌ها ئێمه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ هیوا ده‌خوازین ئه‌و ڕۆژه‌ به‌م زووانه‌بێت.

حكومه‌تی له‌شـكری بورما ڕێزگرتنی له‌ یاده‌وه‌ری جه‌نه‌ڕاڵ ئانگ سـان یان ڕێزگرتنی له‌ هه‌ستی خه‌باتی بورما بۆ ئازادی ڕه‌تكردۆته‌وه‌. ڕژێمی بورما له‌ ده‌سـتگیركردنی پـتر له‌ 2100 به‌ندكراوی سـیاسی به‌رده‌وامه‌، له‌وانه‌ خانم ئانگ سـان سـوكی ڕابه‌ری دیموكراسی كه‌ كچی جه‌نه‌ڕاڵ ئانگ سـانه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندان ڕابه‌رانی دیكه‌ی دیموكراتخواز.

جه‌نه‌ڕاڵانی له‌شـكری ده‌سه‌ڵاتدار له‌ بورما به‌رده‌وامن له‌ سه‌ركوتكردنی هاوڵاتیـیانی خۆیان، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێـگه‌ی بێـبه‌شـكردنیان له‌ مافه‌ بنچینه‌یی‌یه‌كانیان و كارپـێـكردن به‌ زۆره‌ملێ و گه‌نده‌ڵی و خراپی به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری وڵات و هه‌روه‌ها ده‌سـتگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌یارانی سـیاسی له‌و وڵاته‌.

هاوڵاتیـیانی بورمی شـایسـته‌ی ژیانێـكی چاكترن. دوای جه‌نگی دووهه‌می جیهانی بورما یه‌كێـك بوو له‌ ده‌وڵه‌مه‌نترین و هه‌روه‌ها هه‌ره‌ ڕۆشـنبیرترین وڵاتانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسـیا. ئینجا هه‌ر بۆیه‌ كارێـكی سه‌یره‌ كه‌ ئێسـتا بورما یه‌كێـكه‌ له‌ هه‌ژارترین وڵاتانی جیهان و له‌ ڕووی پـێوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریـیه‌وه‌ لاواز و له‌ ژێره‌وه‌یه‌. به‌ڵام وێڕای ئه‌مه‌ هه‌سـتی هاوڵاتیـیانی بورمی و حه‌ز و خواسـتیان بۆ ئازادی هه‌ر به‌هێزه‌.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا درێژه‌ به‌ ڕێزگرتن و هه‌روه‌ها هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سـانه‌ ده‌دات ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونی دیموكراتی جه‌نه‌ڕاڵ ئانگ سـان و هه‌روه‌ها هاوڕێـیانی ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هیوا ده‌خوازێت بورمـیـیه‌كان به‌م نزیكانه‌ بتوانن به‌ ته‌واوی چێژ له‌ سه‌ربه‌خۆیی مافی چاره‌نووسـیان بـبینن ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ سـاڵی 1948 دا به‌ڵێـنیان پـێدابوون.