دره‌نگانێـكی شه‌وی پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به 14 ده‌نگ بڕیارێـكی بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسی له غه‌ززه په‌سه‌ندكرد، به‌ڵام وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شـداری له ده‌نگدانه‌كه‌دا نه‌كرد. ئه‌م بڕیاره دوابه‌دوای 3 ڕۆژ له مشـتومڕی چڕوپـڕی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ئه‌مریكا و هی ژماره‌یه‌ك وڵاتانی عه‌ره‌ب هات.
بڕیاره‌كه داوای ئاگربه‌سـتێـكی ده‌سـتبه‌جێ و به‌رده‌وام و به ته‌واوه‌تی ڕێزلێـگیراو ده‌كات تا هێزه‌كانی ئیسرائیل به ته‌واوه‌تی له غه‌ززه بكشێـنهوه. بڕیاره‌كه داوا له حه‌ماسیش ده‌كات كۆتایی به هاویشـتنی موشـه‌ك بۆ سه‌ر ئیسرائیل بهێنێت.
هه‌روه‌ها داوا له وڵاتانی ئه‌ندام ده‌كات هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ به‌رده‌وامبوونی ئاگربه‌سته‌كه و ڕێـگا له دزه‌كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش بۆ غه‌ززه بگرن.