فریاد ڕه‌واندزی ده‌ڵێت هیچ نه‌خشه‌یه‌كی كار بۆ سه‌ردانی مالیكی بۆ كوردسـتان دانه‌نراوه‌

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی بۆ هه‌رێمی كوردسـتان و هه‌روه‌ها كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ فریاد ڕه‌واندزی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانێتی كوردسـتان له‌ په‌رله‌مانی عێراق كردووه‌.

فریاد ڕه‌واندزی ده‌ڵێت هیچ كات و نه‌خشه‌یه‌كی كار بۆ سه‌ردانی نوری ئه‌لمالیكی بۆ كوردسـتان دیارنه‌كراوه‌، وه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ش له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی دێت. ده‌شڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم به‌م نزیكانه‌ بـبێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه‌.