جۆ بایدنی جێـگری سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریکا به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و شـاری که‌رکوک له باکوری عێراق به‌ڕێ‌بکه‌وێت له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی عێراقیدا کۆبۆته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێز بایدن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی نوری ئه‌لمالیکی له به‌غدا وتووێـژی کرد ناوبراو هیچ تێبنی‌یه‌کی ئاشـکرای بۆ په‌یامنێران ڕانه‌گه‌یاند، به‌ڵام سه‌رچاوه عێراقیـیه‌کان ده‌ڵێن وتووێـژه‌کانی نێوان جۆ بایدن و مالیـکی جه‌ختی له‌سه‌ر کشـانه‌وه‌یه‌کی به‌رپـرسـانه‌ی له‌شـکری ئه‌مریکایی له عێراق کردووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه باراک ئۆبامای سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریکا به‌ڵێنی‌داوه نزیکه‌ی 140 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکایی له ماوه‌ی 16 مانگدا له عێراق بکشێـنێته‌وه.