ڕاپـۆرت و گفتوگۆیه‌ک سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌که‌ی جۆ بایدن بۆ که‌رکوک

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سیناتۆر جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریکا به‌ سه‌رۆکایه‌تی شـاندێـکی ئه‌نجومه‌نی سیناتی وڵاته‌که‌ی گه‌یشته‌ شـاری که‌رکوک، وه‌ له‌وێ له‌گه‌ڵ پارێزگاری که‌رکوک عه‌بدولڕه‌حمان مسـته‌فا و ژماره‌یه‌ک له‌ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و شـاره‌ کۆبۆوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا یه‌حیا به‌رزنجی له‌ که‌رکوکه‌وه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هه‌روه‌ها هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان سیروان داووودی کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.