له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی 2 هه‌لیكۆپـته‌ر له‌ عێراق 4 كه‌س ده‌كوژرێن

له‌شـكری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی 2 هه‌لیكۆپـته‌ری هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا له‌ باشوری شـاری كه‌ركوكی عێراق 4 كه‌س كوژراون.

له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیـكۆپته‌ره‌كان نادیاره‌، به‌ڵام پـێـناچێت له‌ ئاكامی كارێـكی دوژمنكارانه‌ بووبێت و ده‌شڵێت لێـكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

له‌ مانگی یازده‌شـدا فڕۆكه‌یه‌كی سڤیل له‌ ڕۆژئاوای عێراق كه‌وتۆته‌خوارێ و هه‌ر 7 كه‌سه‌كه‌ی تیایدا بوون مردن و هه‌ر سـاڵی پاریش به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیـكۆپته‌رێـكی گواسـتنه‌وه‌ له‌ باشوری وڵاته‌كه‌ كه‌ 7 سـه‌ربازی تیادا بوو هه‌موو مردن.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ شـاری كه‌ركوك یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپـۆرتی ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی یه‌ك خوله‌كه‌.