به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن تایبه‌ت ده‌بێت به‌ هه‌ڵـبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان

وه‌كو هه‌موو ڕۆژێـكی هه‌ینی كاتژمێر دوازده‌ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه‌ به‌ شـێوه‌یه‌کی ڕاسـته‌وخۆ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت. به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ هه‌ڵـبژاردنیداهاتووی په‌رله‌مانی کوردسـتان و ڕه‌وشی نێو هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.

هاوکارانمان حه‌یده‌ر که‌ریم و موعته‌به‌ر شـیروانی میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه‌ ده‌بن:
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تمه‌داری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
پارێزه‌ر عه‌لی قادر، به‌رپـرسی کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردن له‌ هه‌رێمی کوردسـتان.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:3861 – 619 – 202 - 1

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی

3861 – 619 – 202 - 1