شێوه‌کار دارا ئارام و تابلۆکانی

میوانی ئه‌مڕۆی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیمان هونه‌رمه‌ندێـکی شێوه‌کاره‌ و ده‌یان سـاڵه‌ ئه‌و مه‌مله‌که‌ته‌ی له‌مه‌ڕ خۆمانی جێهێشـتووه‌ و به‌ خه‌می ڕه‌نگاڵه‌یی خۆیه‌وه‌ گه‌شتی ژیانی خۆی ده‌سـتپـێـده‌کات و به‌ ئێران و سـوریا و تورکیا و قوبرسدا ڕه‌تده‌بێت تا ده‌گاته‌ وڵاتی که‌نه‌دا، له‌وێش چاوێـکی له‌سه‌ر نیشـتیمانه‌ و چاوێـکیشی له‌سه‌ر ئه‌و بواره‌ هونه‌ریـیه‌یه‌ که‌ ده‌یه‌وێت ڕه‌نگه‌کانی پـێبهێنێته‌ ده‌نگ له‌گه‌ڵ ئاواز و ڕتمێـکی هاوچه‌رخانه‌دا، په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ کۆنه‌ هه‌واردا تۆکمه‌تر ده‌کات.

دارا ئارامی هونه‌رمه‌ند له‌م گه‌شـته‌ دور‌ودرێژه‌یدا به‌شـداری له‌ زیاتر له‌ 70 پـێشـانگای تایبه‌ت و هاوبه‌شـدا کردووه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و له‌ ژاپـۆن و له‌ که‌نه‌داش، هێنده‌ی بۆخۆم تابلۆکانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌م بینیبێت و وه‌ک خۆشی بۆی باسکردم ڕێبازێـکی هاوچه‌رخانه‌ یان سه‌رده‌میـیانه‌ی گرتۆته‌به‌ر بۆ ده‌ربڕین.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 12:26 خوله‌كه‌.