ڕابه‌رانی ئابووری هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی جیهان وا له نزیـک شـاری له‌نده‌ن کۆده‌بنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ناکۆکی قوڵی نێوانیان سه‌باره‌ت به چۆنێتی پـێـچه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی داڕمانی ئابووری جیهانی، له‌و پـێناوه‌دا وا پـێـکه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته کارده‌که‌ن.
وه‌زیرانی دارایی و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی بانکه ناوه‌ندیـیه‌کانی وڵاتانی ناسـراو به G-20 وا ئه‌مڕۆ شه‌ممه پـێـکه‌وه مێزگردیان به‌سـتووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی دوو دوو پـێـکه‌وه کۆبوونه‌وه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕابه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا کۆمه‌کی زیاتری حکومه‌تی ئه‌وه‌ی پـێـویسـته بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئاخۆ یاسـا و ڕێـنمایی توندتر بۆ بازاڕی دارایی زۆر پـێـویست یان نا ئه‌و کاره په‌سه‌ند ناکه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵی هه‌ره‌وه‌زی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری و هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی باج ده‌دات. هاوکات ڕابه‌رانی ئه‌وروپایی ده‌یانه‌وێت سه‌نگ بخه‌نه سه‌ر چاکسـازی سـیسـتمی دارایی و هه‌روه‌ها توندکردنی ڕێنمایـیه‌کانی بانکی.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕۆژی هه‌ینی ڕۆبه‌رت زولیـک سه‌رۆکی بانکی جیهانی هۆشـیاری دا و گوتی پـلانی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری به‌بێ هه‌وڵدان بۆ سه‌قامگیرکردنی به‌شی سـیسـتمی بانکی سوودی درێژده‌می بۆ ئابووری جیهانی نابێت.