به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن تایبه‌ت ده‌بێت به‌ سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ تورکیا و عێراق

وه‌كو هه‌موو ڕۆژێـكی هه‌ینی كاتژمێر یه‌کی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه‌ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت. به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما بۆ تورکیا و عێراق و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی هه‌ردوو وڵات، له‌ نێویاندا کاربه‌ده‌ستانی کوردیش.

هاوکارانمان حه‌یده‌ر که‌ریم و خه‌ڵه‌فی زێباری میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه‌ ده‌بن:
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم، سه‌رۆکی ئه‌نســتـتیوتی کوردی له‌ واشـنتن.
عوسمان بایده‌میر، سه‌رۆکی شـاره‌وانی دیاربه‌کر.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:3861 – 619 – 202 - 1

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی

3861 – 619 – 202 - 1