کێشه‌ی ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق هێشـتا هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق، ئه‌وه‌ی کورد وه‌ک باشـترین ڕێـگه چاره‌یه‌ک لێی ده‌ڕوانێت جێبه‌جێ ناکرێت.
له بابه‌تێـکی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیداردا، سه‌رهه‌ڵـدانی ناکۆکی له پارێزگای موسڵ پاش دابه‌شـکردنی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌و پارێزگایه به‌سه‌ر ئه‌ندامانی لیستی حه‌دبا و بێ بهشـکردنی لیسـتی برایه‌تی موسڵ، ئه‌وه‌ی کورده‌کان پـشـتیوانی لێـده‌که‌ن و یه‌ک له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌کانی له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا هێنابوو.
هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م دوو بابه‌ته ته‌رخان کرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
دکتۆر محه‌مه‌د ئیحسـان، وه‌زیری هه‌رێمی کوردسـتان بۆ ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
عه‌بدولباری زێباری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 45:44 خوله‌که.