هاوکاتی ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی به دواداچوونی ڕاسـتیـیه‌کانی پارێزگای که‌رکوک نه‌یتوانی له واده‌ی دیاریکراودا ڕاپـۆرتی خۆی ئاماده بکات، میدیای ڕۆژئاوا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که هێشـتا مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵـدانی شه‌ڕی ناوخۆی چه‌کداری له ناو پارێزگای که‌رکوکدا له ئارادا ماوه.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان مسـته‌فا پارێزگاری که‌رکوک له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ئه‌و ئه‌گه‌ره به دور ده‌زانێت و ده‌ڵێت ئه‌مه شـتێـکی تازه نیـیه و هه‌ر له سه‌ره‌تای پـرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه ئه‌م جۆره قسـانه کراوه به‌ڵام خۆشبه‌ختانه خه‌ڵـکی که‌رکوک توانیان که نه‌هێڵن به هیچ شـێوه‌یه‌ک کێشه‌یه‌کی گه‌وره له ناو پارێزگاکه‌یاندا دروست ببێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:13 خوله‌كه.