سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا هوگۆ چاڤێز ده‌ڵێت ئه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کات که باڵوێزێـک بنێرێته‌وه بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌م زووانه، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێـکدا پاش چه‌ندین مانگی ناردنی نوێنه‌ری له لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه.
سه‌رۆک چاڤێز له ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی کۆنفرانسی وڵاتانی کیشـوه‌ری ئه‌مریکا گوتی ئه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێشـوو ڕۆی چادێرتان کردووه و ئه‌وی وه‌کو دیپـلۆماتی نوێ له واشـنتن ده‌سـتنیشـانکردووه. به‌ڕێز چاڤێز گوتی ئێسـتا ڤه‌نزوێـلا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بکات.
ئاژانسی هه‌واڵی ئهسـۆشهیتد له زاری کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مریکا و ڤه‌نزوێـلا کار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵوێزه‌کانیان له وڵاتی یه‌کتر ده‌که‌ن.