ده‌ته‌په‌ ده‌ڵێت به‌هۆی سه‌رکه‌وتنی له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا حکومه‌ت سـزای ده‌دات

پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی (ده‌ته‌په‌) ده‌ڵێت له‌ کاردانه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی تورکیا حکومه‌ت ئه‌ندامه‌کانی ده‌ستگیرده‌کات.

ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی ده‌ته‌په‌ له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامانه‌ی پارته‌که‌ی نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ حکومه‌تی تورکیا هیچ چاره‌سه‌ریـیه‌کی ئاشـتیـیانه‌ی بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد نیـیه‌.

هه‌روه‌ها حه‌سیب کاپڵان ئه‌ندامی ده‌ته‌په‌ ئه‌ویش له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌خیلی شه‌ممۆ ڕه‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ده‌گرێت و ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیرکراون ئه‌ندامانی پارته‌که‌یانن و هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کیان به‌ پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه‌ نیـیه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌.