پاش ئه‌وه‌ی لیستی حه‌دبا هه‌موو پـۆسته‌کانی پارێزگای موسڵی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی خۆیدا دابهشـکرد و لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وای فه‌رامۆشکرد، هه‌رسێ قایمقامی شنگال و شێخان و مه‌خمور بڕیاریان دا په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارێزگای موسڵدا بـبچڕن، ئه‌مڕۆش نزیکه‌ی 15 یه‌که‌ی ئیداری دیکه‌ی ئه‌و پارێزگایه هه‌مان بڕیاریان داوه.
لای خۆیه‌وه پارێزگاری نوێی موسڵیش ئه‌سیل ئه‌لنوجه‌یفی که سه‌رۆکی لیستی حهدباشه داوای له لیستی برایه‌تی کردووه به‌گڕێنه‌وه بۆ ناو پـرۆسه‌که، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌شی له‌و به‌رپـرسه ئیداریـیانه کردووه که په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان به پارێزگاکه‌یه‌وه بچڕاندووه و ده‌ڵێت له دادگا سـکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌کات به‌وه‌ی سهرپـێـچیـیان له یاسـا و ده‌سـتور کردووه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له موسڵ ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عادل به‌رواری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.